بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی حکومەتی رژێمی داگیرکەر یۆئاڤ گالانت بەناو وەزیری جەنگی داگیرکەر لە ئەرکەکەی دوورخست و ئیسرائیل کاتز کە گوایە وەزیری دەرەوە بوو لە شوێنەکەی ئەرکدار کرد.
ناتانیاهۆ "تێکچوونی متمانە" و "جیاوازییەکی بەرچاو لە مامەڵەکردن لە شەڕی ئیسرائیل" وەک هۆکاری دەرکردنی گالانت هێنایەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی داوای مانگرتنی گشتی و ناڕەزایەتی جەماوەری بکرێت.
بەگوێرەی میدیای رژێمی داگیرکەر، ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری دەرەوە وەک وەزیری جەنگ دەستبەکار دەبێت و گیدۆن سەعر ڕۆڵی وەزیری دەرەوە دەگرێتە ئەستۆ.
نەتانیاهۆ لە مانگی ئاداری ٢٠٢٣ هەوڵی دابوو کە گالانتی لە ئەرکەکەی دوور بخات بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەکان نەیتوانیبوو.
دوای راگەیەندراوەکە بانگێشتی دانیشتوانی سەهیۆنی کرا کە بهێنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندان بکەن.
لە بەرامبەردا "کۆمەڵەی بنەماڵەی زیندانیانی ئیسرائیلی لە غەززە" هەڵسەنگاندنی بۆ دەرکردنی گالانت کرد کە درێژەپێدەری هەوڵەکانی نەتانیاهۆیە بۆ رێگریکردن لە هەوڵەکانی هێنانەوەی خەڵکی ڕفێنراو.
دوای دوورخستنەوەی گالانت، یایر جۆلان ڕێبەری پارتی دیموکرات داوای لە سەهیۆنییەکان کرد ڕژێنە سەر شەقامەکان.
لە لایەکی دیکەوە، ئیتامار بن گەڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی سەهیۆنی، پیرۆزبایی لە نەتانیاهۆ کرد بۆ بڕیاری دوورخستنەوەی گالانت و رایگەیاند کە سەرکەوتنێکی تەواو لەگەڵ ئەودا بەدی نایەت.
کەناڵی ١٢ی رژێمی داگیرکەر راگەیاند، "پۆلیس بۆ ئامادەکاری بۆ ناڕەزایەتی چاوەڕوانکراو لە بەردەم شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆک وەزیران لە قودس بەربەستی داناوە و پێشتر هێزیان بۆ ئەوێ ناردووە."
دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە لاهای ویستبووی دوو فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ و گالانت دەربکات بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە کەناری غەززە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی رووسیا بۆ سەر شاری زاپۆریجیای وڵاتی ئۆکراینا ٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢٣ کەسیش بریندار بوون.
یەکێک لە یەکەم کەسانێک پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ کرد کە رایگەیاند کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بنیامین ناتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوو کە بە پشتیوانی ئەمریکا لە کەناری غەززە کۆمەڵکوژی ئەنجام دا.
دەیان جووڵەکەی داگیرکەری سەهیۆنی لە ژێر پاراستی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە ناو مزگەوتی ئەقسا.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر کەرتی رۆژئاوا ٦ فەلەستینی شەهید بوون.